University of Sulaimani Center for General Studies
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی

بەخێربێن بۆ کۆنفرانسی شۆڕشی نوێ

شۆڕشی نوێ؛ ئەستەم گۆڕی بۆ ڕاستی (١٩٧٦ - ١٩٩١)

کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی
مەڵبەندی دراساتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان - زانکۆی سلێمانی | مەڵبەندی دراساتی ی.ن.ک
✨ پەنجا ساڵەی ڕاگەیاندنی شۆڕشی نوێ (١٩٧٦ - ٢٠٢٦)

شۆڕشی نوێ لە باشووری کوردستان (١٩٧٦ - ١٩٩١)

شۆڕشی نوێ؛ ئەستەم گۆڕی بۆ ڕاستی

سەرۆکی کۆنفرانس: پ.د. کۆسار محمد علی (سەرۆکی زانکۆی سلێمانی)
سەرپەرشتیاری کۆنفرانس: پ.د. پاڤێ جمیل أحمد (ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان)

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادەکارییەکانی کۆنفرانس دەستپێدەکات...

00ڕۆژ
00کاتژمێر
00خولەک
00چرکە
ڕێکەوتی کۆنفرانس ٢٠ - ٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
شوێن و هۆڵ زانکۆی سلێمانی - هۆڵی کۆنگرێس
بڵاوکراوەی زانستی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی
ڕێنمایی نووسینی توێژینەوە
ڕەهەند و پێشەکی مێژوویی

پاشخان و ئامانجە باڵاکانی کۆنفرانس

📖

پاشخان و هۆکاری بەستنی کۆنفرانس

شۆڕشی نوێ لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٦ سەریهەڵدایەوە، ئەو کات نەتەوەی کورد بەگشتی و باشووری کوردستان بەتایبەتی لەوپەڕی نائومێدیدا بوون، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نەمابوو. لەو بێ هیواییەدا کۆمەڵێک پێشمەرگە و ڕۆشنبیر لە چیاکانی کوردستان بڕیاری بەرپاکردنی شۆڕشیاندا کە بە (شۆڕشی نوێ) ناسرا. ئەم شۆڕشە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە ئەستەمی گۆڕی بۆ ڕاستی. پاش پەنجا ساڵ، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ مەڵبەندی دراساتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە ڕێکدەخەن بۆ بەدۆکیومێنتکردنی ئەم قۆناغە پڕ سەروەرییە بە شێوازێکی زانستییانە.

🎯

ئامانجە ئەکادیمییەکان

  • خوێندنەوەیەکی نوێ و ئەکادیمی بۆ دەستپێک، سەروەری و ئامانجەکانی شۆڕشی نوێ.
  • ڕەخساندنی مینبەرێکی زانستی بۆ توێژەرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.
  • شڕۆڤەکردنی فکرو ئایدیۆلۆژیا و کاریگەرییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی.
  • ناساندنی خەبات و قوربانیدانی سەرکردایەتی و پێشمەرگە بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو.
تەوەرەکانی بەشداربوون

تەوەرە زانستییەکانی کۆنفرانس

01

لایەنی مێژوویی: توێژینەوە لە قۆناغ و ڕووداوە جیاوازەکان

02

لایەنی فەلسەفە و فکری: شیکردنەوەی بنەما فکری و نەزەرییەکان

03

لایەنی جیۆپۆلەتیک و جوگرافیا: کاریگەرییە جوگرافی و سیاسییەکان

04

لایەنی کۆمەڵایەتی: کاریگەرییەکانی شۆڕش لەسەر کۆمەڵگەی کوردی

05

لایەنی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەگەری، ڕۆشنبیری و هونەر

06

لایەنی یاسا، دادگەری و کارگێڕی لە سەردەمی شۆڕشدا

07

لایەنی پەروەردە، خوێندن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان

08

سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمی بەرامبەر شۆڕشی نوێ

09

ڕۆڵ و پێگەی ژن لە قۆناغەکانی شۆڕشی نوێدا

خشتەی وادە گرنگەکان

ڕۆژژمێری فەرمی کۆنفرانس

2026-03-10
ڕاگەیاندنی فەرمی کۆنفرانس
✓ تەواو بوو
2026-03-11 تاوەکو 2026-05-01
وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان
✓ تەواو بوو
2026-05-10
وەڵامدانەوەی پوختەی پەسەندکراو
✓ تەواو بوو
2026-05-11 تاوەکو 2026-08-11
وەرگرتنی دەقی تەواوی توێژینەوە
✓ تەواو بوو
2026-09-12
ئاگادارکردنەوەی کۆتایی توێژینەوەکان
✓ تەواو بوو
2026-10-20 | 21
بەڕێوەچوونی ڕۆژانی کۆنفرانس
⚡ لە بەڕێوەچووندایە
ڕێساکانی بڵاوکردنەوە

مەرجەکانی وەرگرتنی توێژینەوە

🔤 فۆنت: Unikurd Goran📏 دەق: ١٦📌 پەراوێز: ١٣🌐 زمانەکان: کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی
  • توێژینەوەکان دەبێت بە ڕێبازی زانستی ئەکادیمی بنووسرێن و مەرجەکانی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی پەیڕەو بکەن.
  • بابەتی توێژینەوە پێویستە راستەوخۆ پەیوەست بێت بە یەکێک لە تەوەرە دەستنیشانکراوەکانی کۆنفرانس.
  • مەرجە توێژینەوەکە بە هیچ جۆرێک لە پێشوودا لە گۆڤار، کۆنفرانس یان پلاتفۆرمێکی تر بڵاونەکرابێتەوە.
  • سەرجەم توێژینەوەکان لەلایەن سێ هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ بە شێوەیەکی نەناسراو (کوێرانە) هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
  • توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی فەرمی لە گۆڤاری زانکۆی سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.
ستافی بەڕێوەبردن

سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنەکان

سەرۆکی کۆنفڕانس

پ.د. کۆسار محمد علی

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

سەرپەرشتیاری کۆنفرانس

پ.د. پاڤێ جمیل أحمد

ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان

د. پشکۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری (پڕۆفیسۆر / زانکۆی سلێمانی)
د. سۆران حەمەئەمین ئەحمەد (پڕۆفیسۆر / زانکۆی سلێمانی - ئەندام و بڕیاردەر)
د. محمد جلال حسن (پڕۆفیسۆر / گۆڤاری سلێمانی زانستەمرۆڤایەتییەکان)
د. کاوە مەحمود حوسێن (پڕۆفیسۆر / زانکۆی سلێمانی - ئەندام)
د. عابد خالد رسول (پڕۆفیسۆر / زانکۆی سلێمانی - ئەندام)
د. فوئاد عەلی مەحمود (پڕۆفیسۆر / زانکۆی سلێمانی - ئەندام)
د. مارتین میشێل (پڕۆفیسۆر / زانکۆی ئەمستردام - هۆڵەندا - ئەندام)
د. ئاکۆ عبدالکریم محمود شوانی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر / زانکۆی سلێمانی - ئەندام)
د. یەشار عەبدولسەلیم گۆڵ (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر / زانکۆی سۆفیا - ئەندام)
د. سیڤان سەعید (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر / لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین - زانکۆی شانشینی چین - ئەندام)
د. بێستون حوسێن عارف (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر / زانکۆی سلێمانی)
د. بەسمە محمد مستەفا حبیب (مامۆستا / سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی)
د. مەنسور تەیفوری (مامۆستا / زانکۆی پاریسی 8 - فەڕەنسا - ئەندام)
د. ئاسۆ جەواهیری (مامۆستا / زانکۆی سیمۆن فراسێر - کەنەدا)